دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاریدا کشاناک و تونجەل لە زینداندا بمێننەوە
باکووری کوردستان
- دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاریدا سیاسەتمەدارانی کورد
گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل بە دیلکراوی لە زینداندا بمێننەوە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتەکان، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوار بەندکراوی زیندانی
ورمێورمێ دوای گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە، گیانیان لە دەست دا و بەم پێیە رێژەی ئەو بەندکراوانەی کە لەو زیندانە بە هۆی تووشبوون بە کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 7 کەس.
[5]
- نەخۆشخانەی فارابی لە پارێزگای
کرماشانکرماشان، گیانلەدەستدانی یەکەمین پزیشکی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە راگەیاند. نەخۆشخانەی فارابی لەوبارەیەوە بڵاویکردوەتەوە: پزیشکی گشتی مهردادی نەورۆزی، کە چەندین ساڵە پارێزگاکە خزمەت دەکات، ئەمڕۆ دوو شەممە بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
[2]
- محەممەد جەباری، داواکاری گشتیی پارێزگای
سنەسنە بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی راگەیاند،
مستەفا سەلیمیمستەفا سەلیمی کە سەردەستەی هەڵاتنی بەندکراوان بووە لە گرتووخانەی
سەقزسەقز و بەیانی رۆژی شەممە لەسێدارەدراوە، لە گوندی سەبەدلووی سەر بە
بانەبانە دەستبەسەرکراوەتەوە. ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان سەقز و بانە. هەروەها حوسێن خۆش ئیقباڵ، جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئەمنی بە فارس نیوزی راگەیاندووە دەستبەسەرکردنەوەی ئەو بەندکراوە لە هەرێمی کوردستان راست نییە و بە هاوکاری خەڵک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە گوندی سەبەدلوو دەستبەسەرکراوە.
[1]
- مەئموورانی شارەداریی لە شاری سنە لە دەورووبەری دۆخانیات هێرشیان کردە سەر دەستفرۆشان و ئەوانیان دایە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن. بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەئموورانی شارەداریی سنە بە بیانووی “گرتنی ڕێگاکان” هێرشیان کردووەتە سەر دەستفرۆشان و لە ئەنجامی ئەم هێرشە دەستفرۆشان لەگەڵ مەئموورانی شارەداریی تێکهەڵچوون. شایانی باسە، خەڵک و لاوان بەهانای دەستفرۆشانەوە چوون و لەگەڵ مەئموورانی شارەداریی تێکهەڵچوون.
[5]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
هەڵەبجەهەڵەبجە رایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا ئەمڕۆ نەخۆشخانە بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەوەش تەنیا 12 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجەدا دەمێنێت.
[1]
- وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە دانیشتووی شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
[8]
تەقینەوەیەک لە گرعوزێر 6 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند، کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵانە.
[8]
- دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 22 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.
[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، بەوەش تاوەکو ئێستا 100 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.
[1]
- تاقیگەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە کرایەوە و چیتر نمونەی پشکنیبنەکان رەوانەی
سلێمانیسلێمانی ناکەن.
[7]
- یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان زیانی کەرتی تایبەتی لەم دۆخەی هەرێمی کوردستاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکراکرد کە ملیارێک دۆلارە و هۆشداریی دا ئەگەر دۆخەکە درێژە بکێشێت، ناتوانن کرێی مانگی چوار بدەنە کرێکارەکان.
[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ریختەر و لە دووری 29 کم لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە و 41 کم لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ روویدا.
[2]
- سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێکی داوەتە حکومەت بۆئەوەی کاربکات بۆ دەرکردنی لێخۆشبوون لە کرێی کەرتی تایبەت و حکومی.
[1]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناو خانوویەک لە گوندی (عوزێری کۆن)ی سەر بە شارەدێی گرعوزیر لە باشووری شنگاڵ، دوو کەس بە ناوەکانی (خالد حەسون خدر مچو، و حەيدر نايف خدر مچو) گیانیان لە دەستدا و 4 کەسی دیکەش بە ناوەکانی (وەليد خودێدا حسێن، سەعەد خەيری حاجی، جندو عيدو سلێمان و فەرمان صەبری بندو) برینداربوون.
[3]
- دوای ئەوەی کاتژمێر 1ی دوای نێوەرۆی ئەمرۆ
داعشداعش 4 سەربازی هەواڵگری عێراقی رفاند لە نزیک غێدە لە سنوری شارۆچکەی
داقوقداقوق لە باشوری پارێزگای
کەرکوککەرکوک، پاش رفاندنی ئەو سەربازانەی هەواڵگری عێراق هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی دەستیان بە گەران و پشکنین کرد لەو ناوچەیە بۆ دۆزینەوە سەربازە رفێندراوەکان. کاتێک گەران و پشکنین بەدوای چارەنووسی ئەو سەربازانە گەیشتە گوندی سماقە سوفلا رووبەروبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش روویدا.
[6]-
- راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی ناوەندی
هەولێرهەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا و بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، 40 شوێنی کار لە شارەکە داخراون.
[1]
- لە ڤیدیۆییەکدا کە لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کەسێک لە فولکەی ئیسکان لە هەولێر دەکەوێت و ئەوەش لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا و بە تووشبووی کۆرۆنا ناویان دەبرد، بەڵام بەڕێوەبەری کردە پزیشکییەکان لە تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسە نەخۆش نەبووە و سەرخۆش بووە.
[1]
- بەهۆی شەڕه تەقه لەنێوان دوو بنەماڵە لە سنوری پارێزگای
دهۆکدهۆک، ژنێکی بەتەمەن دڵی لە لێدان کەوت و گیانیلەدەستدا.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی ساڵح شبلی خەڵکی گوندی هوێجای باشووری رۆژهەڵاتی
گرێ سپیگرێ سپییان بە بیانۆی پەیوەندی لەگەڵ
قەسەدەقەسەدە شەهید کرد. راگەیەنرا کە چەتەکان ساڵح شبلیان بەرلە چەند رۆژ رفاندووە و دوای ئەشکەنجەیەکی قوڕس دوو رۆژ لەمەوبەر شەهیدیان کردووە. چەتەکان زوڵمێکی زۆریان لە خانەوادەی شبلی کردووە و ژمارەیەک ئەندامی خێزانەکەیان دەستگیرکردووە و ناچاریان کردوون لە گوندەکەیان کۆچ بکەن و ماڵەکانیان رووخاندووە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- بەڕێوەبەری کاروباری رەوەندی کوردی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا رایگەیاند؛ لەنێو ئەو کەسانەی لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون حەوت کورد هەن، ژمارەکەش لە گۆڕاندایە.
[1]
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - لە ژنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، رێپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکوومکردنی رادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی
مستەفا سەلیمیمستەفا سەلیمی، خوازیاری لێکۆڵینەوەی جیددی تەسلیمکردنی ناوبراو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، بوو.
[4]
- دوای کۆتایی هاتنی وادەی قەدەغەی هاتووچۆ کە دوو رۆژ بوو، تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی درێژ نەکردەوە.
[3]
- سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕ لە ناوچەکانی سدادا و ئەبو قەرین، 83 چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.
[7]
- وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە پێنج گرتووخانەی کراوەدا پشکنینیان بۆ زیندانییەکان کردووە و دەرکەوتووە پشکنینی کۆرۆنای 17 زیندانی پۆزەتیڤن، لەو ژمارەیەش سێ زیندانی گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە تورکیا 4 هەزار و 93 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران و 98 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش لە وڵاتە 61 هەزار کەسی تێپەڕاند.
[7]