ئاسمان گچکە لە ڕووخا.
پێشوان دەڵێن: جارێک لەقلەقێک و ڕێوییەک دەبنە هاوڕێ، ڕێوی داوا لە لەقلەق دەکات کە فێری فڕینی بکات، لەقلەق دەڵێتت: گەر ڕێوی فێری فڕین ببێت، باڵندە لە ئاسمان نامێنێت، دەڵێت: ڕێوی وەرە سەر پشتم، بۆ ئەوەی فێری فڕینت بکەم، ڕێوی دەچێتە سەر پشتی لەقلەق، پاشان لەقلەق لەشەقەی باڵ دەدات و دەچێتە ئاسمان، لەوێ باڵی خواردەکاتەوە و ڕێوەی بەردەبێتەوە، لەخوارەوە دەکەوێتە سەر کەپەنگی شوانێک، شوانەکە دەترسێت، دەڵێت: ڕێوی بفڕێت، شتێکی سەیرە، بۆیە هەڵدەسێت و ڕادەکات. بۆ ڕووداویکی لەناکاو بەکاردێت کە چاوەڕوان کراو نەبێت و خاوەنی تووشی سەرسووڕمان بکات. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 26 car hatiye dîtin