#یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی بڕیاری دا کۆبوونەوەی هونەری یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی تۆپی پێی فێرگەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
دوایی گەیشتنی فێرگەی هەریەک لە یانەکانی (#هەولێر#، بروسک، ئاشتی، پێشمەرگە، ڕانیە، شێروانە، باوەنوور و پەیام) بە قۆناغی کۆتایی خولی فێرگەکانی کوردستان، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەی کە ڕۆژی شەممە #20-01-2024# ئەنجامی دا بڕیاری دا لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانەکانی بەشداری قۆناغی کۆتایی ئەنجام بدات. هەرچی یەکێتی ناوبراوە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوای لە یانەکان کردووە کە نوێنەریان لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمادەبێت ئەوەش بە مەبەستی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هونەری خولەکە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری یانەکان دەکات کە بۆ هەر فێرگەیەک هەیە و دەتوانن یەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم یاری بۆ بکات، بە مەرجێک یاریزانەکە دانیشتووی ئەو شارە یاخود ئەو ناوچەیە بێت کە فێرگەکەی لێیە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 239 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!