بەڕێوەبەری #فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی# وتی: گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ وڵاتان بەردەوامن و بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدرێن، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی 62 گەشتمان ھەیە و پلانمان ھەیە بۆ ساڵی تازە گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان زیاد بکرێت.
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، وتی: تا ئێستا بۆ گەشتەکانمان بەپێی خشتەی پایزیی کاردەکەین و چاوەڕێ دەکرێت ھەفتەی داھاتوو خشتەیەکی تازە دەربچێت بۆ گەشتەکانمان لە وەرزی زستانە، ڕۆژانە 60 تا 62 گەشت ئەنجام دەدەین.
ئەحمەد ھوشیار وتیشی: ڕۆژنە گەشتەکانمان بەئاسایی بەڕێوەدەچن، پلان و بەرنامەشمان ھەیە بۆ ساڵی تازە گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە زیاد بکرێت.
ھوشیار باسی لەوەش کرد: تا ئێستا ئاماری گەشتەکانمان بۆ ساڵی 2023 ڕانەگەیاندووە، ئێراق خۆی ئامارەکە ڕادەگەینێت، ھەر کاتێک بگاتە دەستمان ئێمەش بە فەرمیی ڕایدەگەیەنین. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 306 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!