سەدام حسێن مەجید کێ بوو؟
#هێمن قادر شاسواری#
#06-09-2023#
1- یەکەم سەرکردەی ئێراقی بوو لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە دەستی هەڵگرت لە هێمای سەروەری خاکی عێراق کە (شەتولعەرەب) بوو، بۆ ئێران لە سەردەمی شادا.
2- یەکەم سەرکردەی ئێراقی بوو بەڕێکەوتنێک دەستی هەڵگرت لە هەندێک پارچە زەوی بۆ تورکیا و سعودیە و ئەردن ئەو شوێنانەی کە لەسەر نەخشە بە تیژی دەردەکەوتن.
3- یەکەم کەس بوو دوای ئەوەی زانی ڕێکەوتننامەی جەزائیر هەڵەیەکی گەورەیە بۆ ماوەی هەشت ساڵ کەوتە شەڕێکی قوورسەوە لەگەڵ ئێران نزیکەی یەک ملیۆن قوربانی لێکەوتەوە، شەڕێک هیچ لایەک تیایدا نەیبردەوە بەڕێکەوتن ئێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
4- یەکەم سەرۆکی ئێراق بوو کە دەستدرێژیکردە سەر کوەیت و سەروەتی هاووڵاتییانیان بەتاڵان برد و بەهێرشێکی هەمەلایەنە زۆربەی سوپاکەی لەدەست دا، سوپایەکی زەبەلاح کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و سوپای ئێراقیان تووشی ئیفلیجبوون کردەوە، ژێرخانی ئابووری وڵاتی تووشی گەورەترین کارەساتکرد و، هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بەدەست برسێتییەوە تا ئێستاش 2023 دەناڵێنن.
5- یەکەم سەرۆک بوو لەناو حیزبەکەی کودەتایکرد و زۆربەی سەرکردە دیار و ڕۆشنبیرەکانی وەک (شەفیق کمال و عبدالخالق سامرائی، غانم عبدالجلیل، خالد عبد عثمان کوبیسی، محمد محجوب مهدی -هەڵگری بڕوانامەی یونسکۆ بۆ قەلاچۆکردنی نەخوێندەواری) لە سێدارەدا.
6- یەکەم سەرکردەی ئێراق و جیهانی بوو بە چەکی کیمیایی هێرشیکردە سەر گەلەکەی خۆی و، ئەنفالی ئەنجامدا.
7- یەکەم سەرکردەی ئێراقی بوو دەستیکردە ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ناوچە کوردییەکان.
8- یەکەم سەرۆکی ئێراق بوو کاتێک بوو بە سەرۆککۆمار (152) ملیار دینار لە گەنجینەی حکومەتدا بوو، دەیکردە (458) ملیار دۆلار، واتا دینارێک سێ دۆرلار بوو. پارەکە هیی حکومەتەکەی سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر مابویەوە، بەڵام کە لە کونەکە دەریان هێنا ئێراق (400) ملیار دۆلار قەرزداربوو، کە (100) دۆلار دەیکردە (1500.000) هەزار و پێنج سەد دینار.
9- یەکەم سەرکردەی سیاسی بوو کە ناشرینترین جۆری کوشتن و بڕین و لەناوبردنی بۆ سیاسی و ئۆپۆزسیۆنەکانی بگرە پیاوەکانی خۆیشی کە زۆر ئازایانە بۆ ئێراق جەنگان بەکارهێنا، زۆربەیان لە پێناو سەرکەوتن بەرانبەر ئێران ئازایەنە جەنگاون وەک: (عدنان خیر الله، بارق حاجی حنط، جواد اسعد شیتنة، عسمةت صابر، سطم غانم الجبوري ، فةریق سابت سولتان تکریتی (بەهۆی هەڵە زمانەوانییەوە کوژرا) ، محمد مزلوم دلیمی (شمشێری قادسیەی پێدا بەهۆی ئازایەتی، کە دوایی لەسێدارەیدا) فەریقی یەک عبدالجواد زنود (هیچ شەڕێک نەدۆڕاند یەکێکە لە سەرکردە ئازاکانی سوپای ئێراق) هەموویانی لەسێدارەدا.
10- یەکەم سەرکردەی ئێراقی بوو دەستی بکردایە بە شەڕێک بەشەڕێکی شکستخواردوی دییکە کۆتایی پێ دەهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمووی دۆڕابوو.
11- (39) ساروخی دا لە ئیسرائیل وتی: ئەگەر وڵاتانی عەرەب ئازابن با یەک ساروخ بدەن لەئیسرائیل، بەڵام ئیسڕائیل وەڵامی نەدایەوە! (CIA) بەخێرایی ئیسرائیلی ئاگادارکرد سەدام تووشی قەرزادرییەکی زۆربووە ئەگەر وەڵامی بدەیتەوە، عەرەب پشتی دەگرن ئەوکات شەڕی عەرەب ئیسرائیل زیندو دەبێتەوە و، قەرزەکانیش بۆ دەبژێرن. بۆیە هیچ وەڵامێکیان نەدایەوە، دواتر سەرشێتییە گەورەکەی کرد و کوەیتی داگیرکرد.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=