وەک ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق، تیمی بۆکسێنی کچانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# یارییەکی دۆستانەی لەبەرامبەر قوتابخانەی بۆکسێنی وەشاشە ئەنجام دا .
یارییەکە لەسەر ئاستی تیم بەڕێوەچوو، دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز یاریزانانی پێشمەرگە توانیان نمایشی خۆیان لەو یارییە دۆستانەیەدا بکەن ، #بڵند مەحمود# ڕاهێنەری تیمی کچانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت ڕونکردنەوەی زیاتری لەسەر یاریەکەیان داو وتی، ئامادەکاری تیمی کچانمان بەردەوامە و بە گرنگمان زانی لە وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانێتی تازەپێگەیشتوانی ئێراق یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەین و تیمی یانەی وەشاشەمان میوانداری کرد
بڵند وتیشی ، ئاستێکی زۆر بەرزمان پیشان داو بوینە جێگەی تێڕامانی بینەرانی نێو هۆڵەکە و سەرسامی خۆیان لە ئاستی کچانی پێشمەرگە پیشان دا کە بەو ئاستەوە بینران.
تیمەکەمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکاری و دەمانەوێت وەک وەرزی ڕابردوو نازناو بۆ شاری #سلێمانی# و یانەکەمان بهێنینەوە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 438 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!