پێرۆ ئاوابوو، نیسک ساوابوو
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پێرۆ ئاوابوو، نیسک ساوابوو) ، ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بە حسابگرانەوە هەیە دیارە مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ساڵ لە کوردستاندا وەرزی چاندنی نیسکە لە دوای بارانی پەڵەی، هەڵبەت لەو سەرووبەندیش گەلە ئەستێرە و کۆئەستێرەی پێرو ئاوا دەبێت، واتە بچێتە ناو مانگی کانوونی دووەمەوە چاندنەکەی درەنگە و بەهەرمەکەی لەسەرەتای مانگی نیسان پێ ناگات و دوادەکەوێت، بۆیە لەخۆشناوەتیدا وتراوە: پێرۆ ئاوابوو، نیسک ساوابوو.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 270 car hatiye dîtin