بابەت: وەرزشی
هیوا و ئاواتم ئەوەیە کە بتوانم وەکوو باوکم بەشداری لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان بکەم
یاری ئەسپ سواری یارییەکی جیهانییە و ساڵانە چەندین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەچێت ژمارەیەکی زۆری وڵات بەشدارن لە چالاکییەکان، بەڵام لە کوردستان و بگرە لە ئێراقیش وەکوو پێویست گرنگی بەم یارییە نەدراوە، خزمەت کردن و بەرەوپێشبردنی ئەم یارییە زیاتر هەوڵەکان تاکە کەسین ، #یانەی سوارچاکی کۆڕاز# لە پارێزگانی #سلێمانی# ماوەیەکی زۆر گرنگی بە یارییەکانی ئەسپ سواری دەدەن و چەندین یاریزان و ڕاهێنەری بە ئەزموون لەم یانەیە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەم یانەیە بکەنە نموونەیەکی بەرزی یاری ئەسپ سواری لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و ئێراقیش. یەکێ لە ڕاهێنەرە بە ئەزموونەکان #تاژان شێخ نەسرەدین بەهادین#ە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 505 car hatiye dîtin