لە دیدارێکدا کە #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی سەربازی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وەستا ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاساییشی هەرێم و ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی# ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و ئێراق کرایەوە.
#بافڵ تاڵەبانی# ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ هێزەکانی ناوخۆی ئێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان و سەقامگیریی ناوچەکە بەرپرسیارییەتیی هەموومانە، بەردەوامیی هەماهەنگییەکانیش فاکتەری بەهێزبوون و هەنگاوی زیاترە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی ئارامیی وڵات دەخەنە مەترسییەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 694 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!