دێ نەگەیی، دێوەر گەیی.
دێوەر: گەڕانەوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەسانێک هەن کورد وتەنی ورگیان ئەمباری قسەی کەس نییە، واتە: ناتوانن بچووکترین نهێنی کەسێک بپارێزن، قسەیەک ببیستن خێرا بڵاوی دەکەنەوە، بە جۆرێک کە هێشتا خۆیان لەو شوێنەی قسەکەیان لێکردووە نەڕۆشتوون، هەموو گوند زانیویەتی. پەندەکە بە کەسی دەم شڕ دەوترێ کە لەسەر ڕووداوێک قسە بڵاودەکاتەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 659 car hatiye dîtin