#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دەرگایەکی تری بۆ نزیکەکانی #لاهور شێخ جەنگی# کردووەتەوە، ئەوەش لەپێناوی گەڕانەوەیان بۆ ناو حیزبەکە.
بافڵ تاڵەبانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ئاشتەوایی گشتی لەناو یەکێتی، چەند کەسێکی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی بکەن، تا ڕازی بن بە گەڕانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی.
ئەو کەسانەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ڕاسپێراون، پێشتر کەسی نزیکی لاهور شێخ جەنگی بوون و دەیەوێت سوودیان لێ وەربگرێت، بۆ گێڕانەوەی ئەو کەسانەی تر ئێستا بە دەورەی لاهور شێخ جەنگییەوەن.
بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی پۆست و پێدانی ئیمتیازات و تەنانەت ڕێگەدان بە خۆکاندیدکردنیان لە کاتی هەڵبژاردنەکان لەسەر لیستی یەکێتی، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە جەماوەری نزیکی لاهور شێخ جەنگی دەنگ بەو کەسانە بدەن و زۆرترین دەنگ کۆبکەنەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 590 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!