=KTML_Bold=ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری خێرایی=KTML_End=
وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ بەڕێزتان شەوی ڕابردوو ئامارێک بڵاوکراوەیەوە کە گوایە لە ماوەی (24) کاتژمێردا زیاتر لە (385.000) سێ سەد و هەشتا و پێنج هەزار سەرپێچی تۆمارکراوە، وەک تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ئامارەکە درووستە بەڵام لە ماوەی (24) کاتژمێردا نییە بەڵکوو لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە بووە و بەشێوەی تێست بووە، وە هیچ کام لەو سەرپێچییانەی کە تۆمار کراون و دەکرێن لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە ڕێگای تاسڵووجە - دووکان هەژمار ناکرێت لەسەر هیچ شۆفێرێک (واتە وەک و سزای دارایی نە لەهیچ شۆفێرێک سەندراوەو وە نە دەسەندرێت) چوونکە لە قۆناغی تێستدایە تا ڕێکەوتی #29-05-2023# کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 08:00 ی بەیانی هیچ سزایەک لەسەر هیچ شۆفێرێک هەژمار ناکرێت و لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە شێوەیەکی کرداری، وە ئەو شیکارییانەی لەهەندێک پەیج و ماڵپەڕ کراون دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەو هەڵەیەی کە ڕوویداوە لە پێدانی زانیاری بووە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکان. واتە ئاماری سەرپێچییەکان تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا نەبووە بەڵک و بە درێژایی تێستی کامێراکان بووە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا و هەژمار نەکراوە لەسەر هیچ شۆفێرێک.
داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە لەسەر شەقامەکان تا بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ و سزا داراییەکان. [1]
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
#23-05-2023#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 505 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!