حکوومەتى ئێراقى پابەندبوونى خۆى نیشانداوە بە دابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانیش دەستپێنەکاتەوە.
دواى تێپەڕبوونى یەک مانگ بەسەر ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و ڕێککەوتنى نێوان #بەغدا# و هەرێم لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم، بەڵام تاوەکوو ئێستا #29-04-2023# هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێنەکردۆتەوە و بەغداش ئامادەیى خۆى نیشانداوە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە ئەستۆ بگرێت.
حکوومەتى ئێراق بەڵێنى بە هەرێمى کوردستاندا وە پابەندە بە ڕێککەوتنى نێوانیان و تاوەکوو هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە و بودجەى 2023ى حکوومەتى ئێراقى پەسەند دەکرێت مانگانە پابەند دەبێت بە پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
بەغدا دەیەوێ پرسى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە نهێنى بێت و نەبێتە بابەتى ڕاگەیاندنەکان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 497 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!