=KTML_Bold=وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئێراق دەکات.=KTML_End=
#ڤیان دەخیل#، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران یەکێکە لەو وەزارەتانەی زۆرترین گەندەڵی تێدایە و هیچ کارێکی بۆ ئاوارەکان نەکردووە، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو وەزارەتە دەکەین.
ڤیان دەخیل، ئەوەش دەڵێت: پێویستە حکومەتی ئێراق کار بۆ دەرکردنی هێزەنایاساییەکان لە #شنگال# بکات.
دەشڵێت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە زۆرترین گەندەڵی تێدایە و هیچ کارێکی بۆ ئاوارەکان نەکردووە، بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو وەزارەتە دەکەین.
ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش پێشتر بەهۆی ئاوارەکانەوە، پارتی بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتبار کردبوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 448 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!