یەکێتی نیشتمانی کارتێکی تر لە دژی پارتی دیموکرات و ئەو سەرکردانەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەکاردەهێنێت، کە دژی جیاکردنەوەی بودجەی #سلێمان#ین لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێراق.
یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حکومی ئێراقی لە #بەغدا# هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، کە ڕێگە نادەن نەوت و گازی سنووری سلێمانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا هەناردە بکرێت.
ئەم هەڕەشەی یەکێتی، وەک کارتێکی فشار هەم لە دژی پارتی، هەم لە دژی ئەو سەرکردانەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە دژی پێشنیازی جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانین لە پشکی هەرێم لە بودجەی ئێراقن و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ڕازیان بکات بە پێشنیازەکەی.
چەند ڕۆژێکە یەکێتی لە بەغدا لە ڕێگەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی حیزبەکە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت، بۆ ئەوەی بەو پێشنیازە ڕازی بن و تەنانەت لەگەڵ ئێرانییەکانیش چوونەتە خەت، تا فشار لە بەغدا بکات بە پێشنیازەکەیان ڕازی بن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 429 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!