خواردن گەندوگووە، شتن ڕەنگ و ڕووە.
گەنووگوو: زبڵوزاڵ یان شتی پیسوپۆخڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پاکوخاوێنیی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی کوردەواردا یەکێکە لە نەریتە ڕەسەنەکان، لەناو خێزاندا بەردەوام کەسەکان فێری ڕەوشتی خاوێنیی دەکرێن، بەڵام هەندێک کەس هەیە، بەسرووشت پیسوپۆخڵە و گرنگی بە خاوێنی نادات، پەندەکە بە کەسێکی پۆخڵی چڵێس ئەوترێ کە خواردنی مەبەست بێت، خاوێنی لا گرنگ نەبێت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 661 car hatiye dîtin