وەدەرکەوتن و ئایدۆلۆژیا و بەرنامە و بەردەوامی
وەرگێڕانی: #ئەبوبەکر خۆشناو#
ئەم پەڕتووکە بە ئەرمەنی ساڵی 1926 نووسراوە دواتر بۆ چەند زمانی تر وەرگێڕدراوە تا ساڵی 1996 ئەبوبەکر خۆشناو لە فارسیەوە کردویەتی بە کوردی
تورانچێتی وەک زاراوەیەکی =KTML_Bold==KTML_Bold=سیاسی=KTML_End==KTML_End= بەو کەسە دەوترێ کە هەستی بەهێزی تورک بوونی هەبێ و زۆر بەتوندی کاری بۆ بکات، لەدایکبوونی ئەم فکرەیە ساڵی 1877لەدایک بوو، ئەو تورکانەی قەفقاز کە لەژێر دەستی ڕووسا بوون فکرەکەیان دارشت و عوسمانیان پێ موتوربە کرد، وە تورکانی عوسمانی باوەڕی بە (ئیردنتا) ی کرد واتە: ئازادکردنی برایانی ئەودیوو سنوور.
=KTML_Bold=نەژاد=KTML_End=
ئەمانە پێیان باش بوو وەک نەژاد یەک بگرن و ببن بە سەرداری جیهان، نەژادەکەیان پێکدێ لە پێنج کۆمەڵە
ساموئید، توتغوز، مەغۆل، تورک، فنلاندی ئویگوری
کوشتارەکانی کەمال ئەتاتورک باڵی عەسکەری ئەم ئایدۆلۆژیایە بوو شوێنکەوتوانی ئەیان وت (تورکیا هی تورکانە) لەژێر ئەم درەشمەدا ساڵی 1915 ڕەشەکوژی یۆنانی و یونتوس و ئەیوانی و سریانی و چەن نەتەوەی دیکە کراو کەسیان لە تورکیا نەمان لەژێر ئەم دروشمە (ماڵی خۆمان پاکژ دەکەین) ئەرمەنیان قەتڵ و عام کرد.
کورد کرا بە تورکی شاخاوی تا ئێستاش ئەگیرێ و ئەکوژرێ
لەزگی و چەرکەی لەنێو بران.
- زمان
دەیان وت عوسمانی چییە عوسمان ئەفسەرێ بووە لە سوپای گەورەی تورک ئێمە تورکین نەک عوسمانی
زمانی عوسمانی، عەرەبی و فارسی و فەڕەنسی تێکەڵبووە، زمانی ئەستەمبووڵیان کردە زمانی گشتی نەژادەکەیان.
=KTML_Bold=شارستانییەت=KTML_End=
وازیان لە شارستانییەتی ئیسلامی هێناو ڕوویان لە ئەوروپا کرد و هاواریان دەکرد (دەبێ دڵمان تورکی بێ و مێشکمان ئەوروپی) دوو ڕووی ئەم نەژادە عەرەب دەلێ تورک زەعیفول ئیمانە ئاخر سەلجوقیەکان لە ماوەی دوو سەدەدا سێجار ئایینی خۆیان گۆڕی، هەر عەرەب دەڵێن: هەر خزمەتێکی سەربازی کە تورک کردویەتی بە ئیسلام بۆ ئەوە بووە خۆی ببێ بەسەردار، وە حەزی خۆی بۆ شەڕ کردن خاڵی بکاتەوە دژایەتی ئیسلام و بەخوا بینینی تورکستان
هەندێک لەسەربازەکانی کەمال لە کاتی نوێژدا لەبری مەکە ڕوویان لە توران (قەفقاز) دەکرد.
=KTML_Bold=چەک=KTML_End=
هەندێ لە توکەکان وتیان: ئێمە شمشێری خوامان لەدەست بوو ئێستا چی بکەین، تورانچییەکان وتیان: ئەگەر شمشێری خوامان لەدەست دابێ، ئەوا قەڵەمی خوا هەڵ دەگرین بۆ نموونە بانگ کرا بە تورکی نوێژ بە تورکی حەتا دەیانوت ئەوەی تورکی نەزانێ ناچێتە بەهەشت! کێ ئەمانی ئەوت مەلا تورکەکان، مەلاکان غەلەتیان کردبوو.
بەکارهێنانی ئیسلام بۆ زۆربەی قەتلوعامەکان فتوای جیهادیان دەدا بەتایبەت دژی کریستیانەکان حەتا ئەفسەرێکی پلە باڵای تورانی کە خۆی کریستیان بوو بەڵام فکری تورانچێتی لەسەری زاڵ بوو دوای وتارەکەی فتوای جیهادی دەدا و سەربازەکان بە (اللە اکبر) دەسیان دەکرد بەکوشتاری ئەرمەن و یۆنانی!
=KTML_Bold=ئابووری=KTML_End=
قەڵەم و کیتاب چەکی کۆنن، چەکی مەیدانەکە بازرگانی و پیشەسازیە بۆ ئەم مەبەستە بانکی ناوچەییان درووستکرد و پارەیان کۆکردەوە.
- سیاسی
لە یەکێتی سۆڤیەتدا چەند شۆڕشێکیان کرد، 14-15 کۆماریان لە یەکێتی سۆڤیەتدا هەبوو دەوڵەت 13 یان زیاتریان هەیە کۆماری تورکیا، داغستان، ئوزبەگستان، ئازەربایجان، قەرغیستان، قازاغستان، تورمانستان، هەنگاریا، بولگاریا، فنلاند، سیبریا، مەنگۆلیا، جۆرجیا......
کوێی تر بەخاکی خۆیان دەزانن بەشێک لەئێران، خوراسان، خیو، بوخارا، فولگا، هەشتەرخان ئێستا ئەم فکرەیە لە خوێنیاندایە، لە هەر هەڵێکدا شاڵاوێکی وێرانکەر بۆ جیهان دەبەن، کە ئەم شاڵاوە بەسەرهەڵدانی تورک ناوی دەر کردووە لە مێژوودا نموونەکانی وەک:
ئاتیلا و هونەکان
ئەریەرد و هەنگاریەکان
ئیسپریش و بولغاریەکان
ئەلپ ئەرسەلان و سەلجوقیەکان
توغڕول و تورکی عوسمانی
جەنگیز و هۆلاکۆ و تەیمور مەغۆڵ و تەتەر. [1]