تیکە لە دەم داکەوت، بۆ ناو کۆشە.
تیکە: لەتێک نان یان پارچەیەک لە شت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) خێزانی وڵاتی کوردەوار لەسەر زەوی بە کۆمەڵ چوارمشقی بۆ نانخواردن دادەنیشن، لەکاتی نانخواردنیشدا بەوشێوەیە، هەر پاروویەک لەدەم بکەوێ، دەکەوێتە ناوکۆشەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەر شتێک لەخۆت زیادبوو، دەبێ بدرێ بە کەسوکار و خۆم و خوێش نەک بێگانە یان کچ گەر بدرێت بە شوو، بە کەسووکار بدرێت باشە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 747 car hatiye dîtin