پیاز بەیانیان بۆ خۆت، نیوەڕوان بۆ برات، ئێواران بۆ دوژمن.
پیاز: توێ توێیە و هەمیشە بۆ خواردن پاکدەکرێت، پیاز بۆنی ناخۆشە، بەیانیان بخورێت، تا ئێوارە بۆنی نامێنێت، گەر کاتی نیوەڕوان بخورێت، تا ئاستێک بۆنەکی دەڕوات، بەڵام گەر ئێوارە بخورێت، تا شەو بۆنەکەی ناڕوات و هەموو ئەوانەی لە دەورتن بە بۆنی پیازەکە تێکدەچن. واتە: شتی باش بۆخۆت، شتی مامناوەند بۆ کەسە نزیکەکانت، شتی خراپ بۆ دوژمن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 756 car hatiye dîtin