دەقی پیرۆزبایی محەمەد سابیر:
بەڕێز عەتا کەریم سەرنوسەری PUKMEDIA
بەرێزان میدکار و کادیرانی PUKMEDIA
بەبۆنەی یادی بیست ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA وە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرنوسەر تەواوی ستافی PUKMEDIA دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
سایتی PUKMEDIA لە گەڕی نوێی نوێبوونەوەی خۆیدا؛ لەماوەیەکی کەمدا سەرکەوتوانە بۆتە سەکۆی گەیاندنی ڕووماڵی ڕاستی و ڕوونی هەواڵ و پێشهاتە ناوخۆیی و جیهانییەکان بە وەرگرانی بە چەند زمانێکی جیاواز.
لە ماوەی تەمەنی پیشەگەری خۆیدا هەمیشە PUKMEDIA نیشتمانیانەو بەرپرسانە ڕووماڵی پیشەییانەی بە ئیتیکی بەرزی ڕۆژنامەوانی کردوە، بەوهۆیەشەوە هەمووکات وەک میدیایەکی ڕاستگۆ دەیناسێنین و جێگەی شانازی میدیایی ئەم سەردەمەیە.
لە ساڵی نوێی تەمەنیدا، دەخوازین سەرکەوتوانە سایتی PUKMEDIA زیاتر برەو بەکارەکانی خۆیبدات و لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەمدا زیاتر خۆی بگونجێنێ و بەراستگۆیی خزمەتی زیاتر بە وەرگرو خوێنەرانی بکات.
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!