دەقی پیرۆزباییەکەی #سۆران# جەمال تاهیر:
بەڕێزان/ سەرنووسەرو دەستەی بەڕێوەبردن و نوسەران و هاوکارانی سایتی
PUKMEDIA
زۆر بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم لە ساڵیادی دامەزراندنی بیست ساڵەی PUKMEDIA، کە سایتێکی هەواڵ و چالاکی و هەڵوێستی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەخش دەکات، وە ئێستاش جگە لە زمانی کوردی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی گەشەتان بەم بوارە داوە.
هیوادارم لەسەر پڕەنسیپەکانی ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕادەربڕین و هاوسەنگی لە هەواڵ بەردەوام بن، هەموو هەواڵێک لەسەرچاوەی خۆی پاش وردبینی بڵابکرێتەوە، وە داکۆکیکاری ماف و داخوازی هاوڵاتیان بن.
هەر سەرکەوتووبن..
د.سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 553 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!