ناو: جەلال
نازناو: جەلال شێخ وەسانی
ناوی باوک: کەریم وەیسی حەوێز
ناوی دایک: ئەسێ ئەحمەد حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: 1988
شوێنی لەدایکبوون: لە دەربەندنی حەساری شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: دەشتی #هەریر#
$ژیاننامە$
جەلال کەریم وەیسی حەوێز ساڵی 1965 لە دەربەندى حەسارى سەربە شارۆچکەى شەقڵاوە لەدایکبووە. قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە قوتابخانەی (شێخ وەسان) . دایکی ناوى ( ئەسێ ئەحمەد حەمەد) بووە و دوو برای هەن بە ناوەکانی (زریان – باپیر) کە ناسراون بە ( زریان شێخ وەسانی – باپیر شێخ وەسانی ) ، سێ خوشکیشى هەن بە ناوەکانی (ڕازاوە- مسری - ئامینە) .
$خەباتنامە$
ئەو کاتەى کە قوتابى بووە، پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابییانى کوردستانەوە کردووە، ئەندامێکی چالاکی ئەم ڕێکخراوە بووە. بەهۆی چالاکی ناوبراو خۆی و (زریان شێخ وەسانی) براى چاودێریەکی توندی لەسەر دەبێت و کە هەست دەکات خەریکە دەستگیر بکرێ، لە ساڵی 1987 بەناچاری بڕیاری وازهێنان لە قوتابخانە دەدات و پەیوەندیی دەکات بە براکەی خۆیەوە لە دۆڵی (شێخ وەسان ) .
هەر زوو بەهۆی بوێری و چاونەترسی دەخرێتە سەر چەکی جۆری دۆشکە.
لە ساڵی 1988 بە مەفرەزەیەک دەچنە (دەشتی هەریر) و دەکەونە بۆسەیەکی دوژمنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناوبراو شەهید دەبێت. [1]