کەڵەشاخی موگناتیسی (الحجامة المغناطيسية) (Magnetic Cupping) لە جۆری کەڵەشاخی وشکە، پسپۆڕان باسیان لێوەکردووە، کەوا بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی بەکاردێت و سوودی لێوەردەگیرێت.
کەڵەشاخی موگناتیسی، بەسوودە و چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم، سەوەفان، ئاوسانی جومگەکان، بەرزە فشاری دەروونی، ئازار کەم دەکاتەوە بەهۆی ماندوبوونی ماسوولکەکان، بۆ پێکانی یاریزانە وەرزشییەکان بەسوودە و ئازار ناهێڵێت.
ئەوەی کە گرنگە بیزانیت ئەوەیە کەڵەشاخی موگناتیسی، نابێ ئەو کەسانەی ئامێری دڵیان بۆ دانراوە، بۆیان بەکاربێت، یا ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، نابێت زیاد لە پێویستی خۆی بۆیان بەکاربێت.
هەروەها کەڵەشاخی موگناتیسی تەنیا ئازار شکێنێکی کاتییە، بەڵام کەڵک و گرینگی خۆی هەیە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی باسمان لێوەکرد و ئاماژەمان پێدان. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 639 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!