بە ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و دکتۆر مەجید حەمەئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی #ھەولێر# و ھاورێ و ھاوسەنگەرانی و بنەماڵەکەی ، ئەمڕۆ #21-01-2023# لە شاری ھەولێر ساڵیادی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین مام #حەمید ڕەشاش# کرایەوە.
حەمید حسێن تەھا ناسراو بە حەمید ڕەشاش لە ساڵی 1931 لە دایکبووە و لە سەرەتای لاویدا لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆڕش دەبێت بە پێشمەرگە و یەکەم ڕەشاش بەدەستی ناو شۆڕش دەبێت، لە چالاکییەکی پێشمەرگەشدا پێنج پێشمەرگە ناویان حەمید بووە بۆ ئەوەی لەیەک جیابکرێنەوە سەرۆک مام جەلال نازناوی حەمید ڕەشاش بە حەمید حسێن تەھا دەبەخشێت.
حەمید ڕەشاش ھەر ئەو کاتە تێدەگات شۆڕش پێویستی بە خەباتی سیاسیش ھەیە، سەرەڕای ئەوەی نەخوێندەوار بووە، بەڵام کۆڵی نەدا و دەستی بە خوێندەواری و زانست و نووسین کردووە و لەپاڵ پێشمەرگایەتیدا درێژەی بە ئەو بوارانەشدا و خاوەنی چەند پەڕتووکێکە.
حەمید ڕەشاش دوای چەندین ساڵ لە خەبات و تێکۆشان لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و دکتۆر مەجید حەمەئەمین و ھاورێ و ھاوسەنگەرانی و بنەماڵەکەی مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەر و پێشمەرگە دێرینە بەڕێوەچوو . [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 513 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!