چاوەکانت بێ دەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن، زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نهێنی
هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم..
چاوەکانت جووتێ خۆرن
وان بە ئاسمانی دڵەوە
سرووشت تیشکی لێ دزیون
وا بە ڕوومەتی گوڵەوە
گوڵیش بۆیە پێکەنیوە
خەندەی لە لێوت دزیوە
چاوەکانت جووتێ چران
بۆ ڕووناکی ڕێم هەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا
بە شوێن هیوای بەرز و دوورا
نیگایان وزە و تینمە
تێشووی سەفەری ژینمە…
هۆنەر: #فەرەیدون عەبدول بەرزنجی#
لەلایەن #ئیبراهیم خەیات# کراوە بە گۆرانی [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=444508&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی گۆرانی چاوەکانت بێ دەنگ ئەدوێن بە دەنگی ئیبراهیم خەیات=KTML_Link_External_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,025 car hatiye dîtin