ناونیشانی پەڕتووک: پیاوە بێجامە شینەکە
ناوی نووسەر: #جەلال بەرزنجی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
جەلال بەرزنجی بە بێجامە شینە زۆر تەنکەکەی بەرییەوە فڕێ درایە دۆزەخ و زیندانە ڕووتەکان. لەو ساڵانەی تێپەڕین تا ئەو کاتە سێ جار بە ناچاری ژیانی لە هیچەوە بونیاد ناوەتەوە... پیاوە بێجامە شینەکە داهێنانێکی جوانە، لەبەرئەوە سوپاسی جەلال دەکەم.
جۆن ڕۆلستن سۆڵ، سەرۆکی نووسەرانی نێودەوڵەتی
سەرەڕای ئەو زوڵمەی لە جەلال و نەتەوەکەی کراوە، لە یادەوەرییەکانیدا بۆنی تۆڵەسەندنەوە و ڕق ناکەین.
هانز جاکووب، پڕۆفیسۆی ئەدەبی بەراوردکاریی ئەڵمانی و ئینگلیزی
یادەوەرییەکانی جەلال بەرزنجی، چوونە ژوورەوەی شەڕێکە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، شتێکی ڕوونیشە کە لە شەڕی وشەدا براوەیە.
سکۆت هایس، سانت ئەلبێترت گەزەتە، کەنەدا
لەبەر چەند هۆکارێک پیاوە بێجامە شینەکە گرنگە؛ مێژووێکی تایبەت فێری خوێنەر دەکات و مێشکی دەکاتەوە، چیرۆکی ڕزگاربوونە، هاوکات چیرۆکە دەربارەی ئازادی و خۆشی.. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە خوێندنەوەی بوومەوە و هێشتا بیری لێ دەکەمەوە، تۆش ئیشێکی باش لەگەڵ خۆت بکە، بیخوێنەوە.
ئەلیکس کینلن، ڕۆژنامەی ڕۆژانەی هێرالد
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نووسەری یەکەمی تاراوگە دوو نووسینگەم هەبوو، یەکێکیان لە زانکۆ بوو، ئەو کاتانە دەچوومە ئەوەیان کە پریزەنتێشنم لە پۆلەکان هەبوو. ئەوەی ترم لە کتێبخانەی گشتی ئیدمنتۆن بوو و لێیم دەنووسی، بۆیە بە زۆری لەوێندەر بووم، بەڵام ئەو جارە وەک نووسەرێکی ئازاد و ڕێزلێنراو! وەک نووسەرێکی کۆچبەر مووچە و نووسینگەم بۆ دابین کرابوو تا بە ئازادی بنووسم و چیرۆکی خۆم، کە ئاوێتەیە بە هی نەتەوەکەم، بگێڕمەوە.[1]