گوڵە خەزێم، گیا پیرێژنە، خەزێمۆک
لە زمانی عەرەبیدا (زهرة الشيخة، زهرة الشيخ) ڕوەکێکی سروشتی بەهارەیە نزیکەی نیو مەتر بەرز ئەبێتەوە بە گشتی دیمەنی ئەم ڕوەکە جۆرێک لە ناڕێکی و خوار و خێچی پێوە دیارە
گەڵاکانیش کەمێک لینج و توکاوی و دداندارن و شێوەیەکی دیاری کراو و جێگیریان نییە، ڕەنگی کۆنیان پێوە دیارە بەم هۆیەوە بە ئاسانی ئەناسرێنەوە گوڵەکان ڕەنگیان زەردە لە ئەستێرە ئەچن ڕەنگی ناوەڕاستەکەی تۆخترە لە پەڕەکانی دوای پێگەیشتن تۆوەکان بە توکێکی شێوە تۆڕی جالجاڵۆکە دەورە ئەدرێن ئەمەش یارمەتی گواستنەوەی ئەدات بۆ شوێنی دوور
ئەم ڕوەکە ژەهراویە ئاژەڵ نایخوات، بەڵام ڕوەکێکی نۆژداری یە هەموو بەشەکانی ڕوەکەکە دەرمانی لێ دروست ئەکرێت.[1]
گوڵە خەزێمە: گوڵێکی بە هاريە لەپێ دەشت و بەرزاییەکانی کوردستان خۆڕسک دەڕوێت، لەخێزانی گوڵی هە ميشە بەهارەیە، گوڵێکی زەردی بچووک دەکات.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 593 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!