سوارە بڵند کردن
داب و نەریت (عادات) وابوو، ئەگەر یەکێک بە سەردانی بهاتبایە بۆ دروێنە و سەر تەبارە، ئەوا (گیشەکەر) یان (سەپانەکان) سوارەیەکی دروێنەکراویان بۆ ڕادەگرت و بڵندیان دەکرد، ئەوەش نیشانەی ڕێز لێ گرتن و لێ هاتوویی و لێ وەشاوەیی و کەسێتی و پیاوەتی ئه و کەسەی نیشان دەدا.
بۆيە له پاداشتی ئەم سواره بڵند کردنە، دەبووایه کابرای سواره لێ بڵند کراو شاباش و بەخشیشيان بۆ بنێرێ، ئینجا (خورما) کڕین بووایه یان (شيو) کردن یان (قەسپ) و (دۆشاو) دەکرایە دیاری بۆ سەپانە کان.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 302 car hatiye dîtin