بەنی نێوچەوانی سەپانان
سەپانەکان هەندێک نەریت و جل و بەرگی تایبەتیان لەکاتی دروێنەدا بەکاردەهێنا، بۆ نمونە: دەرپێی سپیان لەبەر دەکرد لەبەر فێنکی و سووکی، هەروەها کورەبار-کوڵەبارێکی لە لباد دروستکراویان لەبەر دەکرد تا لە بەر تینی گەرمادا دروێنەی خۆیان بکەن و لەهەتاو گازیدا بیانپارێزێت، کڵاوێکی خوریشیان لەسەر دەنا، هەندێجار پێی دەوترا: کڵاو لباد، داوە بەنێکیشیان لە ناوچەواندا تووند دەبەست تاوەکو لەکاتی دروێنەدا ئارەقە نەچێتە ناو چاویان و نەیبرژێنێتەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 224 car hatiye dîtin