ناونیشانی پەڕتووک: ئەنسکلۆپیدیای دیمۆکراسی 01
ناوی وەرگێڕ: زاهیر محەمەدی - مستەفا غەفوور
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: موکریانی
دەزگای پەخش: #خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
''ئەنسکلۆپیدیای دیمۆکراسی'' شرۆڤەی بنەماکانی دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆ دەگرێت و یەکەم جار ساڵی 1995 لە لایەن وەشانگەی ڕۆتڵج بە سەرپەرشتیی (سیمۆر مارتن لیپست)، پسپۆڕی بواری دیموکراسی و بە هاوکاریی 215 توێژەر لە بریتانیا چاپ و بڵاو کرایەوە.
دیموکراسی چەمکێکی دژوار و پێچەڵپێچە و پێناسەی هەرکەسێک لەو چەمکە ڕوانگەی کەسەکە دیار دەخات، (سیمۆر مارتن لیپست) لەو بارەیەوە دەڵێت: ''پێناسەی چەمکێکی پێچەڵپێچی وەکوو دیموکراسی بە ناچاری بنەمایەکی کەلتووریی هەیە و دیارە ڕوانگەی لایەنگرێکی یەکێتیی کرێکاری لە ئەورووپای ناوەندی لەگەڵ ڕوانگەی جووتیارێکی خەڵکی باشووری سەحرای ئەفریقا کە بژێوێکی نەمرنەژیی هەیە، سەبارەت بە دیموکراسی جیاوازە، پێناسەی ئەم چەمکە پەیوەندیی مێژووییشی هەیە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی کە دوای ساڵی 1945 لە بندەستیی ئیستیعمار ڕزگار بوون و سەربەخۆییان وەرگرت، ڕوانگەیان سەبارەت بە دیموکراسی لەگەڵ هاووڵاتییانی وڵاتانی کۆنتر جیاوازە و پێناسەی هەرکەسێک سەبارەت بە دیموکراسی پەیوەندیی بە زۆر هۆکاری دیکەشەوە هەیە''.[1]