#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵ #سەعدی ئەحمەد پیرە# دەکات
برای بەڕێزم کاک سەعدی ئەحمەد پیرە- ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مامز عەبدوڵڵا) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی خانەوادەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.[1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,388 car hatiye dîtin