لە زستان بە ئەرکترە
وتراویشە: زستان پینە وپەڕۆ، بەهار بە شۆخی بڕۆ یان زستان هات بەرگی فەقیری دڕا، زستان لە کوردستاندا سێ مانگە بەناوەکانی(بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێ) کە هەر سێ مانگی تەڕوتووشە و سارد وسۆڵەیە، پێویستی بە زەخیرەیەکی باش لە دارودوو و سوتەمەنی و دانەوێڵە و ئارد و کەندو و هیزە و دیزە و هەمبانەی پڕە، خانووبەرەیەکی ڕێک وپێک لە بەفر وباران و شەختە و بەستەڵەک خۆت و خاوخێزانت بپارێزێت، هەموو ئەوانەش ئەرک و ماندوبوونی دەوێت و هەموو کەسێک پێی دابین ناکرێت، ئینجا ئەگەر کەسێک ناز و نوز و داواکاری زۆر بێت، بە گاڵتەوە پێی دەوترێت: لە زستان به ئەرکتره.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 855 car hatiye dîtin