خۆری یاسەمین
تێکست: مەلفان ڕسول
وەرگێران: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا
پاکیزەیی خۆشەویستی و ژیان هەڵدێ.
ئەی بووکی خوداوەند
ئەی شازادەی تازە لەدایکبووی نیشتمانم..
ئەی وەنەوشەی بەهاری سووتاوم!
تۆ مشتێک خۆڵی
لە گەرمییەکی تواوە و
هەڵچوو و
داگیر ساودا..
لاواندنەوەیەکی
پارچە پارچە کراویت و
ئەگوڕێیت بۆ هۆنراوەیەکی نەخشە سوور
بەهاری نیشتمانی تینووی منی بۆ ئازادی پێئاو ئەدەیت.
لێمگەرێ با جارێکی تر
بە فرمێسکی خوێن بتشۆرم،
لەگەڵ کۆتا ڕۆشتنت و
بە وتاری مەبەست
پرچە هۆنیاوەکەت بنێرم..
هۆنراوەکەم
لە بۆنی خۆشی
(نەسرین) و (هەڤرین) چنراوە..
لە تێکەڵەی بەردی هەڵچوو..
لە گەردەلولی بەفری
سەر شاخە بەرزەکان..
دەریایەک لە خوێنی ڕژاو،
دەرهاویشتووی خۆڵێکی گەرم
ئەڕوات
ئەڕوخێت
لە بەهاری سوتاودا،
نەسیمی فێنک بە ئاگا ئەهێنێت..
لەسەر ماندوویی نیشتمانمدا،
ئەفسانەی عیشقی بێ کۆتایی
ئەگێرێتەوە.
بۆنێکی زۆر تیژ و خۆش
تەماشایەکی فێنک
ڕۆحی ناو جەستەی داگیرکراو فێنک ئەکاتەوە.
سوێندبێت بە خاکم
بە (ئارین) و (بارین)
بە (چیچەک) و (ئاڤێستا)
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری
هەموو دەمە و بەیانییەکدا
نوێژ لەسەر شوێنی
ئازایەتیتان بکەم و
بۆ بەرخودانتان بخوێنم.
لەسەر کێلی گۆڕەکەت
بە بێدەنگی ڕائەوەستم،
ئەی بووکی ڕۆژگارم..
ئەی بەرخی دەرکراوم لە خاکت،
کاتێک گورگە دڕندەکان
ڕاویان کردیت..
ئەی شازادەیی پاکیزەم
لە پەرستگای بێگەرد
دەبهێڵە
با دەستنوێژ
بەخۆڵی گۆڕستانت بشۆرم و
ئازارمی پێ ساڕێژ بکەم.
لەم ساتە وەختە و دواتریش
جارێکی تر سەر لە نوێ
ئایەتەکانی مردن و ژیان ڕێک ئەخەم..
ئەوەی ئەخوێنرێت
بۆ خوادەوەندەکان
لە دوور فڕێی ئەدەم..
لەگەڵ ڕۆشتنی ئاوی تەمەن و شەرمی هەتایی و
بەسەر شیرە خۆری سەرسەختم
ئەپرژێم لە ماڵئاوایی
دووڕویی شکاودا..
لە ئاسمانی بەرز ئەپاڕێمەوە
بە دەنگی بەرز
بە ترسەوە
ئەمە ئەفسانەی گۆڕانکاری و
دەرچوونە لە کوردستان و
تێکەڵەی شەرابی خۆڵی نیشتمانی من و
دڵۆپەکانی
لە چوارگۆشە بەرزێکانی
پڕ گژوگیایەکانی دێرکە
من پارووی (ماکدۆناڵد) نیم
پێکێک لە شەڕابی (ڤۆدگا) نیم
هەتا سەرخۆش بم و
لەگەڵ عەرەبەکاندا بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا بسوڕێمەوە..
هۆنراوەکەم لە تينویی
پیتەکانی دووڕویی کفر و هەڵخەڵتاندن لەسەرکەوتەی گەردەلوول چنراوە
کە لە کەنارەکانی دەریای (مەڕمەڕ)ەوە هاتووە.
لەگەڵ پرچ و
ڕەوشتی جوانی (هەڤرین)
پیتی هۆنراوەکانم ئەنەخشێنم..
بە ئاهی ستەمی ساڵەکاندا
هەڵیئەواسم،
بۆ ئەوەی ببێت
بە مژدەی ئازادی..
ناونیشانی تۆ
ئەی پاکیزەیی
نیشتمانی خۆر و ئاگر
دوانەی ڕۆحی
(مەریەم)ی پاکیزەیت
بازاڕەکانی نیشتمانم
بە بۆنی خۆشی تۆ
ناونران (هەڤرین)[1]
پێشکەشە بە ڕۆحی شەهیدی سەرکردە و ستەم لێکراو هەڤاڵ هەڤرین و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی..