دونیا پەشتە ماڵی حەمامه
پەشتەماڵ، خاولی: تەنراوێکە چوارگۆشە و درێژکۆڵەیە لە حەمام و سەرشۆرکدا لەدەوری ناوک و ئەژنۆدا دەئاڵێنرێت ، لە سەرشۆرک و حەمامی جاران پشتە ماڵەکەی هەرجارەی کەسێک خۆی پێ وشک دەکردەوە و هەر ڕۆژەی یەکێک لە ناوقەدی خۆی دەپێچایەوه و زۆرترین ئه و دەست و دەستی پێ دەکرا، وەکو خان و کاروانسەرا هەر ڕۆژەی کەروبارێک دەهاتە خانەکە و دەمایەوە و بۆ ڕۆژی دووەم کەسێکی تر دەهاتە خان و کاروانسەراکە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هیچ و پووچی و بێ نرخی و بێ بایەخی و هەر ڕۆژەی بەدەست کەسێکەوە بوون و تا سەر نەبوونی دونیا وەک ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و هۆشداری دەوترێت: دونیا پەشتە ماڵی حەمامە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 374 car hatiye dîtin