ناو: شێرزاد
ناوی باوک: مەحمود بەگ
ساڵی لەدایکبوون: #1960#
رۆژی شەهیدبوون: #31-10-1989#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: سلێمانی
$ژیاننامە$
شەهیدی جوانەمەرگ، شەهیدی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمان شەهید (شێرزاد مەحمود بەگ) لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، پەیمانگای تەکنەلۆجیای لە شاری عەممارە تەواو کردووە لە شەوی 28-10-1988 لە لایەن بەعسیەکانەوە لە گەڕەکی شێخ محێدینی سلێمانی گیراوە لە ڕۆژی 31-10-1989 لە ئەمنە سورەکە گولە باران کراوە.
ئەم هۆنراوەی لای خوارەوە لە لەلایەن شەهید کاکە شێرزادی جوانە مەرگەوە بە سۆزو هەستێکی شاعیرانە و خەمخۆری نەورۆز لە ژوورە تاریکەکەنی ئەمنە سورەکەی بەعس لە شاری سلێمانی لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1989 دا بە ورەیەکی پۆڵاینەوە نوسیوێتی.. هەزار سڵاو بۆ گۆڕی پاکی شەهید شێرزاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خاکی کوردستان.....
گڕی دڵی چیا
ئەی کوردینە
بەسە نۆرەی ڕاپەڕینە
وەرن لە گڕی نەورۆزدا
مێژووی شکۆمەندیم تەماشاکەن
قۆڵی مەردانەی لێهەڵکەن
ڕق و قینە لە دڵ دەرکەن
دڵی پیرەمێردە قەلەندەرکەی
باوکی ئەم ئاگرە خۆشکەن
خۆزگە نەک ساڵی یەکجار
تاکو ئەبەد نەکوژایە
گەنجانی کورد چاک بزانن
دوژمنانی هەر چوار پارچەی کوردستانم
بونەتە یەک، دژی گڕی نەورۆزمانن
دەیانەوێ لەم ڕۆژە پیرۆزەدا
ڕۆژی دوو ملێۆن لە لاوەکان
بکرێ لەت لەت، یان بدرێ لە پەت
دژی ڕوناکی و ئاگرن
خوای تاریکین، ئەهریمەنن
بورکانێکی سوتێنەرن
توینی خوێنن
دڕندەو تۆقێنەرن
کوا لە توخماتی بەشەرن
با ڕەقیبان چاک بزانن
هەموو ساڵێک لە بەهاردا
کاتێ، کە نەورۆز دێتەوە
یادی مردن و ڕوخانی
چەندان، چەندان، دیکتاتۆری
خوێن خۆری وەک
(هۆلاکۆ، تەیموری لەنگ و شا عەباس)
ئەکرێتەوە !
ئەبێ ڕۆژێ دابێ
سەدامی خوێن ڕێژیش
سەری لە لاشەی
جیا بکرێتەوە
ئەویش لە نەورۆزەکان
یادی کوشتنەکەی بکرێتەوە
[1]