ڕۆڵی پاشگری (ساز) لە داڕشتنی وشەدا:
مۆرفیمی (ساز)، لە زمانی کوردیدا، دوو شێوەی هەیە، یەکێکیان لە شێوەی سادە دایە و بە واتای دروستکردن ڕێکخستن دێت، وەک: لە وشەکانی (سازان، سازکردن، ...هتد)، بەڵام ئەوەی دیکە، پاشگرە و ناوی پیشە دروست دەکات، وەک:
تەنەکە+(ساز)، (تەنەکەساز)
چەخماخ+(ساز)، (چەخماخساز)
ددان+(ساز)، (ددانساز)
هەروەها، ئەم پاشگرە، لە دروستکردنی زاراوەشدا، ڕۆڵ دەبینێت و لەم بوارەشدا، تا ڕادەیەک چالاکە، لەبەرئەوەی زاراوەش جۆرێکە لە وشە، ئه و ڕێگایانەی کە بۆ داڕشتنی وشە بەکاردێن، بۆ داڕشتنی زاراوەش بەکاردێن، لە دروستکردنی ئەم زاراوانەدا، ڕۆڵی هەیە، وەک: (بیناساز، تەلارساز، وشەساز، زاراوەساز، ...هتد).
ئەم پاشگرە، کاتێک پاشگری (ی) وەردەگرێت، بە واتای پیشەکە دێت، دەبێتە (سازی)، وەک:
بینا+(سازی)، (بیناسازی)
وشە+(سازی)، (وشەسازی)
زاراوە+(سازی)، (زاراوەسازی)
ڕستە+(سازی)، (ڕستەسازی)[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,149 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!