عشقی سەروی قەدت قومری سیفەت زاری ئەکا
ڕوگوڵی تۆ بولبولی دڵ فێری غەم خواری ئەکا
خۆت وەکو صوڵطان و چاوت حاکم و برۆت شمشێر
تیری موژگانت وەزیرە مەشقی غەم خواری ئەکا
کەوتە نێوە ظوڵماتی زوڵفت دڵی ئەسکەندەرم
خدری زیندە ماچی لێوت کێی دی ڕزگاری ئەکا
من بە میزانت طەبیعەت گەوهەر دەفرۆشم، دڵم
وا لە شامی زوڵفی تۆدا کەسفی عەطاری ئەکا
مەی خەرە ژێر پێتۆ گەر حە ز ئەکەی ژیر بێتەوە
دڵ کە منداڵە شەکەر خەندەی لەبت چاری ئەکا
مورغی دڵ برژا لەبەر قرچەی هەتاوی فیرقەتت
تاوەکو کەی داوی زوڵفەینت گرفتاری ئەکا
توتی دوکانی حوسنت بولبولی طەبعی منی
خستە نێو بەندی طەماع و فێری بازاڕی ئەکا
مەستی بادەی چاوی ئەوم و پێم دەڵی مەستی مەیە
سەیرکەن بوختانی ناحەق چۆن بە لەب جاری ئەکا
بێرە مەیدانی فەصاحەی ئەسپی خۆت لمدە (حەریق)
تا بزانم کێ بە (شیعر)ت صوحبەت و بازی ئەکا ؟
#حەریق#[1]