#سلێمانی# #23-12-2012#
وەک هەموو لایەک ئاگادارن بە درێژایی مێژوو شاری سلێمانی، خاوەنی چەندین شوێنە کە وێردی سەرزاری ڕۆڵەکانییەتی، بەڵام بە داخەوە هەندێکیان لە ناوچوون و هەندێکیشیان خەریکە ناوەکانیان دەگۆڕێت بۆ ناوی نامۆ، بۆ پێشنیازمان ئەوە ئەو شوێنە کۆنانە بپارێزێن و ناوەکانیان ون نەکرێت، گەر بە دروستکردنەوەی تابلۆیەکیش بێت بە ناو پیشەوەر و پیشە و خەڵکەکەیەوە، بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا ئاشنا بێت بە مێژوو و ناوی شوێنەکە، پیشەواران و دووکانەکانی،
ناوی شوێنەکان: (حاجی غەفور ئاغا، حاجی سەعید ئاغا، خانەسووتاو، گومرگە سووتاو، خانی خویکە، خانی تازە، خانی عەجەم، ئاشە گواوی، مەیدانی ماستەکە، مەیدانی برنجەکە، مەیدانی کاکە و زۆر ناو و شوێنی تریش).
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 803 car hatiye dîtin