دەقی پرسەنامەکە:
مەرگی مامۆستا (ع.ع.شەونم) کۆستێکە لە ئەدەب و مێژوو و پەروەردە و فێرکردن، کەوت. مامۆستا یەکێک لە ڕووناکبیرە هەرە گرنگەکانی شاری هەڵەبجە و هەموو کوردستان بوو، کە بە شیعرەکانی بەتایبەت ئەوانەی بۆ منداڵانی دەنوسین چەند نەوەیەکی فێری وانەکانی نیشتمانپەروەری و ڕەوشتبەرزیی کرد. جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە بەتیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆزە، وێردی سەرزمانی هەموو کوردێکە و یادی مامۆستاش لە یادەوەریمانا هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە. دروورد بۆ ڕۆحی پاکی.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,395 car hatiye dîtin