زانکۆی شاهانەی بەریتانی زانکۆیەکی کەسییە (ئەهلی) لە ڕۆژی 02-03-2009 لە شەقامی گوڵان لە شاری هەولێر کراوەتەوە، لە زانکۆیەکەدا تەنیا بەشی یاسا بەزمانی عەرەبی دەخوێندرێت ئەوەی تر بەزمانی ئینگلیزی دێتە خوێندن، مۆمل عەلادین ڕاگری کۆلێژەکەیە.[1]
$بەشەکانی زانکۆ$
ئەندازیاری(نەوت، شارستانی، بیناسازی، کۆمپیوتەر)
کۆلێژی تەکنۆلۆژیای زانیاری (زانیاری کارگێڕی، زانستی ژمێریاری، زانیاری ژمێریاری، پڕۆگرامی ئەندازەیی)
کۆلێژی کارگێڕی و کار
کۆلێژی زمان (ئینگلیزی و وەرگێڕان)
کۆلێژی یاسا (یاسای گشتی، یاسای نێودەولەتی، یاسای بازرگانی)
کۆلێژی پزیشکی (دەرمانسازی و ددان)