بە دەیان ئۆتۆمبێڵ و کۆگا سووتێنران
لە ئەنقەرە 22ی ئاب کۆگای یو پی ئێس –ی کارگەی کارگۆ لە لایەن کوردەکانەوە سووتێنرا. لە کۆگاکە نزیکەی 25 – 30 ئۆتۆمبێڵ سووتان. لەو ئۆتۆمبێڵانە 15 بارهەڵگر، 10 ئۆتۆمبێڵی بڵاوکردنی بەرهەمەکان بوون. چالاکوانان ئاماژەیان بەوەداوە کە کارگەکە هاوکاری دارایی بە ئاکەپە و مەهەپە دەدات.
لە عوم#ڕانیە#ی ئەستەنبوڵ 23ی ئاب کارگەیەکی گواستنەوە سووتێنراوە و هەموو ئۆتۆمبێڵەکانی ناو کارگەکە سووتێنراون.
لە باغجلاری ئەستەنبوڵیش 23ی ئاب ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی ئاکەپە سووتێنران. ئۆتۆمبێڵەکان بە تەواوی سووتاون و لەکار کەوتوون.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,305 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!