بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران ، تورکیا و سووریا بەراورد بە مانگی سێی ئەمساڵ 20% زیادیکردووەتەوە و ئەوە لە کاتێکدا لە مانگی سێی ئەمساڵدا 45% کەمیکردبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ ئاماژەی بەوە دا، لە مانگەکانی سێ و چوار و پێنجدا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران ، تورکیا و سووریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بۆ 45% دابەزیبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەکە بووەتە 25%، واتە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو 20% ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادیکردووەتەوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی ڕوونکردەوە، بازرگانیکردنی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هاوردەکرندا خۆی دەبینێتەوە و گوتی، کاتێک دەڵێین ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەداخەوە لە ڕاستیدا ئاڵوگۆڕ نییە، بەڵکو زۆرترینی هاوردەکردنە، بە جۆرێک 90%ی هاوردەکرنە و 10%یشی هەناردەکردنە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,693 car hatiye dîtin