فەرماندەیی گشتی #یەپەگە# لەبارەی ڕووداوەکەی 27-28ی حوزەیرانی 2013ی عاموودێ داوای لێبوردنی کرد و وتی، ئەو ڕووداوەی کە لە 27-28ی حوزەیرانی 2013دا لە عاموودێ ڕوویدا کارەساتێک بوو و زیانێکی گەورەی بە گەلەکەمان گەیاند و پێویستە لە مێژووی گەلی کورد و ڕۆژئاوادا دووبارە نەبێتەوە.
ئێمە وەک فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) خۆمان بەرپرسیار دەبینین و غەمگینی خۆمان دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین کە دان بەوە هەڵەکەماندا دەنێین کە کاتێک یەکینەکانمان لە بەرەکانی شەڕ دەگەڕانەوە ڕووبەڕووی گرۆپێک لە خۆپیشاندەران بوونەوە لەبەرانبەر ناوەندی ئاسایش کە داوای ئازادکردنی گەنجانی چالاکوانیان دەکرد و لە ئەنجامدا کەسانی بێتاوان گیانیان لەدەستدا.
ئێمە وەک فەرماندەیی گشتی یەپەپە لە ناخەوە غەمگینی و داخی خۆمان دووبارە دەکەینەوە. هەروەها ئێمە ئامادەین هەموو شتێک ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی ئەم برینە لە مێژووی شۆرشی ڕۆژئاوادا دەرمان بکەین، لێبۆردنی خۆمان پێشکەش دەکەین و قەڕەبووی مەعنەوی و مادی پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدانی گەلی ئێمە لە شاری عاموودێ دەکەین.
بۆ ئاشتبوونەوە و بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی و ئاسایش لە دڵی گەلەکەماندا، ئێمە فیداکاریمان کردووە و ئەوەش ئەرک و مافی گەلەکەمانە و بەرپرسیاریەکە کە ئاسایش و ئارامی ئەم گەلە مسۆگەر ببێت و ئێمە ئامادەین هەموو شتێکی پێویست بکەین.[1]
#27-06-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,119 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!