$باکووری کوردستان$
- بەرخودانی #ئامەد# لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە ڕۆژی حەوتەمدایە. #هەدەپە#ییەکان دیسانەوە و سەرلەنوێ لە شەقامی لیسەی ئامەد کۆبوونەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346234/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەرخودانی ئامەد لە 7هەمین ڕۆژدایە؛ هەدەپەییەکان لەسەر شەقامن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەرخودانی ئامەد لە 7هەمین ڕۆژدایە؛ هەدەپەییەکان لەسەر شەقامن=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی سەلام ئەمینی، کوڕی محەممەد، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی #بانە#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووریی نەنووری ئەم شارستانە، گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە. ناوبراو خاوەن منداڵێکی 3 ساڵەیە و هاوسەرەکەشی دووگیانە.[5]
- لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا، خەڵکی #مەریوان# و کوردستان، لەسەر گڵکۆی کاک شەریف باجوەر و کاک ئومید کۆنەپۆشیدا ئامادە بوون و یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.[5]
- بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە، کاک #شەریف باجوەر# و سێ هاوڕێکەی دیکەی، کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی #پیرانشار#ەوە بەڕێوەچوو.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عادڵ ئوموی بەدرەش، خەڵکی گوندی کەرکۆشی شاری خۆی، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، پێکرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد کە سێ سەربازیان لە ناوسنووری هەرێمی کوردستان کوژران و حەوتی تریش برینداربوون کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) بەشەڕهاتووە.[1]
- کارگێڕێکی مەڵبەندی دووی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان دوو تۆپی دوورهاوێژیان هێناوەتە سنووری #مەخموور# و جێگيریان کردوون، دەشڵێت: بۆردومانی #داعش# لە چیای قەرەچوغ دەکەن.[1]
- #حەمەی فەرەج# یاریدەدەری سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ کارو باری کۆمەڵایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346234/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی بڕیار لەتەنیشت باوکییەوە نێژرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی بڕیار لەتەنیشت باوکییەوە نێژرا=KTML_ImageCaption_End=
- بڕیاری تەمەن 4 ساڵان کوڕی شەهید ئاسۆ #مام جەلال# مەسۆیی دوای دوو ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی ئەو نەخۆشیەی لە حەسرەت دووری باوکی دووچاری هات، دواجار ئێوارەی ئەمڕۆ بەیەکجاری چاوەکانی لەیەکنا و کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشەیی گەڕایەوە ئامێزی باوکی.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی #حەشدی شەعبی#ی لە #داقوق# کرد.[4]
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی هێزەکانی ئێرانی لە دەوروبەری شام لە سووریا کرد.[4]