دەستەویەخەیی. [1]
واتاى وشەى ئاڵنگار-ئاڵنگاریی
شاسوار هەورامى
ئەم دوو ڕۆژە، دەرکەوتنی وشەی (ئاڵنگار) سەرنجی زۆر کەسی بۆخۆی ڕاکێشا. وشەکە لە زاری هەورامی وەرگیراوە و، تازەش نییە. تەنانەت لە هەندێک لە فەرهەنگە هەورامییەکانیشدا داندراوە. ئەوەی پێویستە لەسەری بڵێم، باری ئێتیمۆلۆژی وشەکەیە، کە من دەمێکە لەسەریم نووسیوە و وا بۆ ئێوەی بەڕێزی دادەنێم:
ئاڵنگار چییە و لە چییەوە هاتووە؟
ئاڵنگار: هەروەها ئاڵنگارە. لە زاراوەی هەورامی واتا ڕووبەڕوو بوونەوە. دەستەویەخە بوون. هەروەک بە شێوەی ئاڵنگاریی گەردان دەبێت، بە واتای دەستەویەخەیی. ئاڵنگار بیەی، واتا ڕووبەڕوو بوونەوەی کتوپڕیی. ئاڵنگار کەردەی، دەستە و یەخە ڕووبەڕوو بوونەوە. ئاڵنگار مدرای، ڕووبەڕوو وەستان. ئامباز بوونە دوژمن.
وشەکە دەگەڕێتەوە سەر زاراوەیەکی کۆنی سەربازی. ئاڵنگار لێکدراوە. لە ئاڵنگ+ نگار پێکهاتووە. ئاڵنگ، هەروەها ئاڵەنگی، بریتییە لە شورە، دیواری پان و کەندڕ، کە لە چواردەوری دژ و قەڵای سەربازی لێدراوە، بۆ کەڵک لێ وەرگرتنی، تا قەڵاکە لە پەلاماردەران بپارێزێت. ئەنگار، هەروەها هەنگار، دەچێتەوە سەر وشەی پەهلەوی hangar، هەنگار بە واتای دیتن. سەیر کردن. وشەکە بە شێوەی angartan، ئەنگارتەن و hangarişn، هەنگاریشن، گەردان دەبێت. لە فارسی ئەنگاشتەن. بەمجۆرە ئاڵنگنگار لەسەر زاران بووەتە ئاڵنگار بە واتای دیدەوان. ئەو کەسەی، کە لەسەر قولە و شورە و دیواری قەڵاوە، نیگاوانی دەکات. هەمان وشەی ئەنگار لە پەهلەویدا، بە واتای گومان لێکردن، وازانینیش دێت.
واتا ئاڵنگار، بریتی بووە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەوەی دەبیندرێت و گومانی لێ دەکرێت و، بە ھەڕەشە دەزاندرێت. هەمان پاشگری، ئەنگار، لە وشەی لێکدراوی بەرەنگاریشدا دەردەکەوێتەوە.
(ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی)
ی.س
Têbînî: kurdîpîda bi hîvîye temamiya peyiv û destewajên kurdî bi hemî şêwezara bi pênasa rêzimanî ve û êxistina wan di nav rstê da kumbiket û wêneyi bu peyda biket , hîvîye hevkariya kurdîpîdiya biken...
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 21 car hatiye dîtin