من #فەرەیدون عەبدولقادر# کە زۆری تەمەنی خۆم لەگەڵ #مام جەلال#ی سەرکردە و تێکۆشەرەکانی (ی.ن.ک) بۆ باڵاکردنی یەکێتی و خزمەتی کورد و کوردستان تەرخانکردوە و چەندین شەهیدی خێزانەکەشمان گیانیان بەو ڕێبازە بەخشیووە لە کاتێکدا من لە دەرەوەی وڵاتم. زۆرم لا سەیرە هەڵایەکی نا بەجێ نراوەتەوە لەسەر دانانی پارێزگاری #کەرکووک# و ناوهێنانی ناوی من لەو گێژەنگە سازکراوەدا. کە ئەمە ڕاستەیەکەیەتی:
پاش چەند جارێک کە بۆ پارێزگاری کەرکووک ڕووی دەمی لێپرسراوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی من کراوە. هەمیشە وتوومە قبوڵم نییە.
یەکەمجار شەوی پەلاماردانی کەرکووک لە #16ی ئۆکتۆبەر#دا بەڕێز #ئاسۆ مامەند# لە بارەگای مەڵبەند و بە ئامادەبوونی کاک کۆسرەت و مامۆستا بەکر و تێکۆشەرێکی زۆر ئەو باسەی کردەوە، کە من قبووڵی بکەم پۆستی پارێزگار وەربگرم.. جارێکی تریش هەر لە کۆڕی کاک کۆسرەت و لە ماڵی خۆیان بە ئامادەبوونی کاک عارف قوربانی و مامۆستا بەکر هەمان وەڵام دایەوە کە من ئەو کارە ناکەم.
لە دەمی کۆبوونەوەکانی هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی دا جەنابی کاک کۆسرەت کە جێگری یاسایی و جێگری سکرتێری گشتییە و کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە. داوای لێکردم چونکە خۆی لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیدا لەگەڵ جەنابی #مەسعود بارزانی#دا ڕێککەوت لەسەر ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر کە هەردوو حیزب پێی ڕازین و وەکو تێکۆشەرێکی دیاری جولانەوەی کورد تەماشای ئەکەن ئەو پۆستە وەربگرێ.
هەموو برایان مامۆستا بەکر و کاک ئیسماعیل مەحموود ئاگادارن کە ڕازینەبووم و تەنها لەبەر هاوڕێیەتی زۆر لەگەڵ کاک کۆسرەت و لە دڵسۆزیم بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕەسمی ڕەتمنەکردەوە، بەڵام پێم وتوون کە ئەو ئیشەم پێ خۆش نییە. بەڵام باسەکە خرایە ئەو قاڵبەوە کە ڕەزامەندی من خزمەتی تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکات، بۆیە بێ دەنگ بوو.
جەنابی کاک کۆسرەت و ئەو بەڕێزە ماندووانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردایەتییەکەی ئەزانن کە من چەند خزمەتی یەکێتیم کردووە و لە کاتە سەختەکاندا. لە سەرەتاکانەوە تا ڕاپەڕین و لە گەڕانەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ مەڵبەندی خۆی پاش 31ی ئاب، چەندە ڕۆڵی پڕ لە خزمەتم دیووە. هەموو ئەزانن کە من خۆم بە خاوەنی یەکێتی ئەزانم و هەموو تێکۆشەرەکانی یەکێتیم لا بەنرخە و زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنوورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن و خۆیان ئەدەنە دەست بێویژدانی. ئەگینا هەرگیز و بەهیچ پێوەرێک کەس لەوانەی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم کەمترنیم و پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزە بوونە زۆر نییە کە گەلەکەمان بەسەرسامییەوە لێی ئەڕوانی.
#29-05-2019#
تێبینی: بەڵگەنامەکە لەلایەن ڕووداوەوە شێوێنراوە!