بەدزی ئيزرائيلەوە دەگەڕێ
فريشتەی گيان کێشان کە (ئيزرائيل- عيزرائيل)ە، ڕۆژانە و شەوانە و هەموو ساتێ کاری ئه و هەر ڕۆح و گيان کێشانی مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوييە بە کۆمەڵێک هۆکاری نەخۆشی و تەمەن و ڕووداوگەڵێکی وەک حاجی قادری کۆيی دەفەرموێ(نايەتە تەخمين حەواديسی سبەينێ) ئينجا ئەگەر مرۆڤێک پەککەوتە و نەخۆش و ڕەنگ زەرد و بێ تەنک وتۆژ و سيس و لەڕ و لاواز و کەم توانا بێت و کورد وتەنی(بەسەری بڕوات) ئەوا ئەگەر يەکێک لە ئەحواڵی بپرسێت ئەوا بە ئيديۆمەوە دەوترێت(بە دزی ئيزرائيلەوە دەگەڕێ) واتە زۆر نەخۆش و لەڕ و لاواز بووە و خۆی پێ ناگيرێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 635 car hatiye dîtin