بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# ڕایگەیاند: بەهۆی وەستانی گەشتەکانی ئه و فڕۆکەخانەیە بۆ تورکیا ڕۆژانە 15 هەزار دۆلار زیان به و فڕۆکەخانەیە دەگات.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە #08-01-2019# تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی وەستانی گەشتەکانی ئه و فڕۆکەخانەیە بۆ تورکیا ڕۆژانە 15 هەزار دۆلار زیان به و فڕۆکەخانەیە گەیشتووە.
وتیشی: لەساڵی 2018 دا بەهۆی وەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بڕی 5 ملیۆن و چوارسەد هەزار دۆلار زیانی ماددی بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە و لەساڵی 2018 دا 82% گەشتەکان له و فڕۆکەخانەیە کەمی کردووە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد کە لەساڵی 2018 دا 309869 کەس توانیویانە لەڕێگەفڕۆخانەی سلێمانی گەشت بکەن کە بە بەراورد بە ساڵی 2017 کەمی کردووە، لەساڵی 2017 دا 485156 کەس توانیویانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشت بکەن.[1]
#08-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,074 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!