بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکانەوە، ناوی 464 تۆمەتباری ڕاکردوو لە یاسای ڕادەستکراوە و بە هاوکاری ئاسایش لە ساڵی 2019 بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەکەن.
نزیکەی 464 تۆمەتبار لە یاسا هەڵاتوون و هێشتا دەستگیرنەکراون
|
|
|
|
لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند دوای بەدواداچوونێکی ورد، ئاماری سەرجەم ئەو کەسانەیان دەستکەوتووە کە لە یاسا ڕایانکردووە لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە، یان چوونەتە دەرەوەی وڵات.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لەو تۆمەتبارانەی لە دەستی یاسا ڕایانکردووە 397 کەسیان دانیشتووی سنووری پارێزگای #سلێمانی#ن و هەڵاتوون بۆ سنووری پارێزگای #هەولێر# و #دهۆک# یان چوونەتە دەرەوەی وڵات. هەروەها 67یشیان دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێرن و هەڵاتوون بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی یان چوونەتە دەرەوەی وڵات.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرچی لە یاسا هەڵهاتبێت دەستگیری دەکەن، جیاوازی شارەکاندا ناکەن و گوتیشی: لەلای ئێمە جیاوازی لە نێوان #زاخۆ# و #کەلار#دا نییە، هەمووی هەرێمی کوردستانە و بە هاوکاری ئاسایش لە ساڵی 2019 بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەکەین، هەموویان یەکلا دەکەینەوە.
ئەو کەسانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە یاسا هەڵهاتوون، 256یان لە شاری سلێمانی و 9یان لە #هەڵەبجە# و 23یان لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان# و 109 شیان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بووە، ئەوانەش کە لە سنووری هەولێر و دهۆک لە یاسا هەڵهاتوون، 38یان لە هەولێر و 14یان لە دهۆک و 15یان لە #سۆران# بووە.
پێشتر تۆمەتباران پەنایان بۆ سەرۆک عەشیرەت و ئاغایان دەبرد، بەڵام لەدوای شەڕی ناوخۆ و دروستبوونی دوو ئیدارەیی، تۆمەتباران پەنایان بۆ زۆنی زەرد و سەوز برد، بەهۆی ئەوەی هێشتا ماکەکانی دوو ئیدارەیی کاڵ نەبووەتەوە، ئێستاش تۆمەتباران سوود لە باڵادەستیی پارتی لە زۆنی زەرد و یەکێتی لە زۆنی سەوز وەردەگرن.
رۆژی 15/11/2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: چەند کەسێک کە تاوانیان کردووە، ئێستا لە شاری سلێمانی لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی ئەمنییەوە داڵدەدراون و ڕێگری لە ڕادەستکردنیان بە یاسا دەکرێت.
هەروەها گوتی :سەرەڕای ئەوەی چەندینجار بڕیاری دەستگیرکردنەکەیان ڕەوانەی شاری سلێمانی کراوە، بەڵام هیچ کاتێک ئامادە نەبوون ئەو تاوانبارانەمان ڕادەستبکەنەوە.
هەر دوای لێدوانەکەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی، ئەو قسانەی لیوا عەبدولخالق تەڵعەت تووشی سەرسوڕمانی کردووە. گوتیشی: ئێمەش 170 داواکراومان هەیە کە بەرەو سنووری هەولێر ڕایانکردووە، ئێمە ناڵێن بەرپرسانی هەولێر داڵدەیان داون، ڕەنگە زۆرینەیان بەرەو دەرەوەی وڵات ڕایانکردبێت، تێشیاندا بێت لە سنووری هەولێر خۆی حەشاردابێت، بۆیە دەبێت بەهەموو لایەکمان هاوکاری یەک بین تۆمەتبارانی ڕاکردوو لە یاسا لەهەر شوێنێک بێت ڕادەستی یاسایان بکەینەوە.
تۆمەتبارە هەڵاتووەکان:
256 تۆمەتبار لە سلێمانی
9 تۆمەتبار لە هەڵەبجە
32 تۆمەتبار لە ئیدارەی گەرمیان
109 تۆمەتبار لە ئیدارەی ڕاپەڕین
38 تۆمەتبار لە هەولێر
14 تۆمەتبار لە دهۆک
15 تۆمەتبار لە سۆران[1]
#08-01-2019#