دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی لە ساڵی داهاتوو پڕۆژە تەواونەکراوەکانی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکاتەوه و دەشڵێت: لەگەڵ خەرجکردنی هەر ملیارێک دۆلار نزیکەی 45 هەزار هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی کوردستان دەڕەخسێت.
زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دۆخی ئابووری هەرێم بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای قەیرانی دارایی زۆر باشتر بووە و لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا هەندێک پڕۆژە دەستپێکردۆتەوە و بەردەوام پارە بۆ ئه و بەڵێندەرانە خەرجکراوە کە پڕۆژەکانیان نەوەستاندووە.
وتیشی: بەپێی ئه و بەرنامەیەی دانمان ناوە لە ساڵی داهاتوو لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێم هەموو پڕۆژەکان دەستپێدەکنەوە، لەوانە پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و ڕێگاوبان و دروستکردنی خوێندنگا و بنکە تەندورستییەکان.
زاگرۆس فەتاح، ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان، ساڵانە حکومەت پێویستی بە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام ئەگەر باری دارایی باشبێت لەگەڵ خەرجکردنی هەر ملیارێک دۆلار، ئەوا نزیکەی 45 هەزار هەلی کار دەرەِخسێندرێت.
لەبارەی ئەولەویاتی حکومەتی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان، ئه و بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانان وتی: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بۆ پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری پارەیەکی کەم خەرجکراوە، بۆئەوەی بتوانین ئاستی خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە قۆناغی پێشوو دەبێت پارەیەکی باش خەرجبکرێت، بۆ ئەمەش ئەولەویەتی حکومەت بۆ پڕۆژەکان کە دەستپێبکاتەوە کە لە سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە دەبێت.[1]
#23-12-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,785 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!